Image

بەڕێوەبردنی گووگڵ وۆرکسپەیس: ڕێگەپێدانی مامۆستایان بۆ ناردنی ئیمەیڵ بۆ گرووپی فێرخوازەکانیان

لە چوارچێوەی چالاکییە ئەکادیمی و تەکنیکییە بەردەوامەکانیدا، بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT) لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (KTI)، سیمینارێکی تایبەتی بۆ یاریدەدەری سەرجەم بەشە زانستییەکان ڕێکخست.

سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی:

"Google Workspace Admin: Letting Lecturers Email Their Student Groups" 

(بەڕێوەبردنی گووگڵ وۆرکسپەیس: ڕێگەپێدانی مامۆستایان بۆ ناردنی ئیمەیڵ بۆ گرووپی فێرخوازەکانیان) بەڕێوەچوو.

ئامانج لەم سیمینارە ئاشناکردنی یاریدەدەری بەشەکان بوو بە میکانیزمی بەکارهێنان و ڕێکخستنی سیستەمەکە، بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ مامۆستایان تا بتوانن بە شێوازێکی فەرمی و ڕێکخراو لە ڕێگەی ئیمەیڵی زانکۆییەوە پەیوەندی بە گرووپی خوێندکارەکانیانەوە بکەن و زانیاری و وانەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن.

سیمینارەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەشە جیاوازەکانی پەیمانگە بەڕێوەچوو و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئاسانکارییە تەکنیکییەکان و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان لە ڕێگەی تەکنەلۆجیاوە کرا.